وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەکات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێنەکەنەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەبێت.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەکەم کاروانی حاجییان کە بە رێگای وشکانیی گەشتیان کردبوو، بەڕێکەوتوون بۆ خاکی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکەین سبەینێ شەو بگەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەو حاجییانەی بە رێگای ئاسمانیی گەشتیانکردبوو، بڕیاربوو سبەینێ شەممە کاتژمێر 7:00 ی بەیانی بگەڕێنەوە هەرێم، بەڵام بەهۆی راگرتنی گەشتەکانەوە پێدەچێت گرفتیان بۆ دروستبێت.

جەختیشیکردەوە، لە ئێستادا هیچ شتێکمان بە رەسمی بۆ نەهاتووە و ئاگادارنەکراوینەتەوە لە دواکەوتنی گەشتەکەیان، ئێمەش چاوەڕوانین هەر بڕیارێک هەبێت پابەنددەبین پێوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێم: دەبەی ئاو و بۆن و پاوەربانک و ئامێری ئەلکترۆنی لەناو ئۆتۆمبێلەکانتان جێمەهێڵن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم 16 رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی وەزری هاویندا.…
Total
0
Share