پلانی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید: لیستی ڕۆیشتووان ماویەتی

پلانی گواستنەوەکانی ڕیاڵ مەدرید بە باشترین شێوە بەرەوپێشچووە و میدیاکانی مەدرید چاوەڕوانی فرۆشتنی چەند یاریزانێکی دیکە دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بەنیازە یاریزانی نوێ تێکەڵ بە پێکهاتە مێژووییەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بکات، بە لایەنی کەمەوە گرێبەست لەگەڵ چوار یاریزانی دیکە واژۆ دەکەن.

فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی سەرکەوتوو بوون لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر، هەروەها نزیکبوونەتەوە لە ڕێککەوتنێک بۆ گواستنەوەی ئاوریلیان چوامینیی ئەستێرەی یانەی مۆناکۆ، جگە لەو دوو یاریزانە پلانیان داڕشتووە دوو یاریزانی دیکەش بکڕن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ڕزگاربوون لە مووچەی یاریزانان، ئیسکۆ، بەیل، سیبایۆس، مارسێلۆ، بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ فرۆشتنی لوکا یوڤیچ، ماریانۆ دیاز، خیسۆس ڤایخۆ، بەڵام داهاتووی مارکۆ ئاسینسیۆ هێشتا نادیار و بە هەڵپەسێرراوی ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سه‌رکه‌وت و ئینته‌ر به‌ یه‌کسانبوون چانسی به‌رشلۆنه‌ی لاواز کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون و به‌رشلۆنه‌…
Total
0
Share