لە ڕۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە ڕۆژانی جەژندا بەهۆی کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینی کەشناسیی هەرێم، پلەکانی گەرما لە ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممە دەگاته بەرزترین پلە، ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە خێرایی با چالاکدەبێت و ئەگەرى  بەرزبوونەوەى تۆز و خۆلێکی سووک هەیە “.

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، لە ڕۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما لە سەنتەرى شارى هەولێر لە نێوان 46 – 48 پلەی سیلیزی دەبێت .

هاوکات لەسەنتەرى شاره‌كانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە  44 – 46 پلە دەبێت، لەشارى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیانیش  47 – 51 پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پێشتر

لاهور شێخ جەنگی هیچ دەسەڵاتێكی هاوسەرۆکی نەما

بابەتی دواتر

چیمەنەكان زەرد بوون و مەترسی لەسەر نەمامەكان هەیە.. ئاودانی باخچە و بلوارەكانی سلێمانی دوادەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share