لاهور شێخ جەنگی هیچ دەسەڵاتێكی هاوسەرۆکی نەما

لەمڕۆوە لاهور شێخ جەنگی هیچ دەسەڵاتێكی هاوسەرۆكی لە یەكێتیدا نامێنێت و تەواوی دەسەڵاتەكان درا بە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دوای کۆبوونەوەکەی 15ی ئەم مانگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاردراوە لە ئەمڕۆوە لاهور شێخ جەنگی تێکڕای دەسەڵاتەکانی وەك هاوسەرۆك بدات بە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

گواستنەوەی تەواوی دەسەڵاتەكانی هاوسەرۆكی بۆ بافڵ تاڵەبانی تا کاتی تەواوبوونی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی حزبەكە بەردەوام دەبێت.

بۆیە لەمڕۆوە تەواوی ئەو دەسەڵاتانەی هاوسەرۆك، كە لاهور شێخ جەنگی هەیبوو، لای هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی-یە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێت کامێراکەی شێواندووە

بابەتی دواتر

لە ڕۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێكی كورد لەكاتی راوەماسیدا لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا. پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەنجێکی…
Total
0
Share