هاتوچۆی سلێمانی بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێت کامێراکەی شێواندووە

ئەمڕۆ 17 ی تەموز، یەکێک لە کامێرا جێگرەکانی سەر بازنەيی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی شێوێندرا، هاتوچۆش دەڵێت “بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن، کە دەستی بۆ موڵکی گشتی بردووە”.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لیژنەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بۆ پرسی شێواندنی کامێراکەی نزیک پردی کۆبانێ دروستکراوە، دواتر دۆسیەکە ڕادەستی پۆلیس دەکرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی کامێراکەی شێواندووە”.

بە وتەی وتەبێژەکەی هاتوچۆ، سەرەتا نزیکترین کامێراکانی چاودێری ئەو شوێنە سەیردەکرێتەوە بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی کەسەکە، پاشان دۆسیەکە ڕادەستی پۆلیس دەکرێت بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار.

بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، تێکدانی موڵکی گشتی بە چەند بڕگەیەک سزای لەسەرە و ئەگەر تێکدانەکە بە ئەنقەست بێت سزاکەی جیاوازترە، کە هەندێکجار پێبژاردن یان زیندانیکردنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک دروستبوون زانیاریی پێشوەختە لەسەر پرۆژەکانمان وەردەگرن و دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمدواییانە کۆمەڵە کەس و لایەنێک دروست بوون پێشوەختە زانیاری دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان وەردەگرن…
Total
0
Share