یەک لەسەر سێی ئەوانەی تووشی کۆرۆنا دەبن دوای نزیکەی ساڵێک نیشانەکانیان دەمێنێتەوە

نزیکەی یەک لەسەر سێی تووشبووانی کۆرۆنا دوای شەش مانگ بۆ ساڵێک لانیکەم یەکێک لە نیشانەکانی کۆرۆنا تێیاندا بەردەوام دەبێت.

بەپێی توێژینەوەیەک لە 152 هەزار کەس بەشدارییانکردووە و لە پەیمانگای (SSI)ی دانیمارک ئەنجامدراوە کە یەکێکە لەو توێژینەوانەی زۆرترین کەس بەشدارییان تێداکردووە ئاماژە بۆئەوە دەکات، نیشانە درێژخایەنەکانی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە لە بەشێکی زۆری تووشبووانی کۆرۆنادا لە دیارترینیشیان، نەمانی هەستی تام و بۆنکردن، ماندوێتی.

ڕاپرسییەکە لەناو ئەو ژمارە زۆرەی بەشداربوواندا لەنێوان مانگی ئەیلولی 2020 بۆ مانگی نیسانی 2021 ئەنجامدراوە، بەرلە دەرکەوتنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە ماوەیەکی زۆر، ڕاپرسییەکە بەروردی کردووە لەنێوان وەڵامی 61 هەزار و دوو کەس کە بەرلە شەش بۆ هەشت تا 12 مانگ تووشی کۆرۆنا بوون، لەگەڵ وەڵامی 91 هەزار و 878 کەس کە ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ بووە.

لەوانەی کە تووشبوو بوون 29.6%یان باسیان لەوەکردووە لانیکەم یەکێک لە نیشانە تێدا ماوەتەوە.

هەروەها زیاتر لە نیوە (53.1%)ی تووشبووان ئاماژەیان بە مانەوەی کێشەکانی دەروونی، نوستنیان هەبووە لەدوای شەش مانگ بۆ ساڵێک.

هەروەها کێشەکانی نیگەرانی و گۆشەگیری زۆرترین ئەو نیشانەن کە دەمێننەوە لە کەسانی تووشبوودا.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئەندرێس پیتەر پسپۆڕی پەتاناسی لە ناوەندی ئاسایشی وڵات دەڵێت، ئەوەی پێویستە بە جێگەی بایەخ دابنرێت هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان و کاریگەریی ڤاکسینەکانە، جەختیکردەوە “پێویستمان بە توێژینەوەی زیاترە”.

هەڵسەنگاندنەکان سەبارەت بەوەی پێیدەوترێت کۆڤیدی درێژخایەن، کە بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی مانەوەی نیشانەکانی کۆرۆنایە بەشێوەی بەردەوام، لەوانە ماندوێتی، هەناسەتوندی و ژمارەیەک نیشانەی دیکە کە دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا دەمێننەوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باس لەوە دەکات، 10% بۆ 20%ی خەڵک ئەو کاریگەریی ئەو نیشانانەیان تێدا دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

كۆریا مووشەكێكی نەناسراوی ئاراستەی دەریای ژاپۆن كرد

بابەتی دواتر

جۆنسن، پوتین بە کۆمەڵکوژی تۆمەتباردەکات.. هاوشێوەی میلۆسۆڤیچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share