وتەبێژی یەکێتی: مەلا بەختیار ژەهرخواردکراوە و تەندروستیی باش نییە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، مەلا بەختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی ژەهرخواردکراوە و دۆخی تەندروستیی باشنییە، ئاماژەی بە بوونی چەند ئەگەرێکی دیکەی ژەهرخواردکردن هەیە.

ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، “مەلا بەختیار ڕه‌وانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ژه‌هر خواردنه‌كه‌”.

سەبارەت بەوەی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار پەیوەندیدارە بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەمین بابەشێخ وتی، “باشتره‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌ ته‌ندروستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌كان بكه‌ین”.

ئاماژەی بەوەکردووە، کە ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار باش نییه‌ و دەشڵێت، “هه‌مووان چاوه‌ڕێی پشكنینه‌كانین و چاوه‌ڕێی یاساین پشتڕاستی بكاته‌وه،‌ هه‌وڵی له‌ناوبردنه‌ به‌ ژه‌هر یان نا، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردکردنی چه‌ند كه‌سێك له‌ ئاسایشی سلێمانی”.

وتەبێژی یەکێتی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان سەرکردەکانی یەکێتی ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند، “ئه‌وانه‌ هه‌مووی دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌ و ئێمه‌ له‌ شارێك ده‌ژین یاسا تێیدا پارێزراوه‌ و هه‌مووان ڕێز له‌ یاسا و ئاسایش ده‌گرین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی کۆچبەری نایاسایی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و شەش کەسیان بەتۆمەتی هاوکاریکردنی…
Total
0
Share