ناوخۆی بایرن میونشن کێشەی تێکەوتووە

بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن ڕاوبۆچوونیان جیاوازە، کار گەیشتووەتە هەوڵدان بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی دەربارەی بوونی کێشەی ناوخۆیی لە یانەی بایرن میونشن نووسیویەتی، دوای گەڕانەوەی یاریزانە نێودەڵەتییەکان لە مۆندیال، ئۆلیڤەر کانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئاستی پێکهاتە و شێوازی یاریکردنی پێکهاتەی جولیان ناگیلسمان نیگەرانە.

لە بەرامبەردا جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەر پێیوایە، کێشەیەک لە ئارادا نییە و لەگەڵ ئۆلیڤەر کان هاوڕا نییە.

کێشەکان لێرەدا ناوەستنەوە و ئاماژە  بەوەشکراوە، کە ئۆلیڤەر کان و بەڕێوەبەرانی یانە باڤارییەکە بڕیاریانداوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکاندا دانوستاندن لەگەڵ زینەدین زێدان بکەن.

بایرن میونشن لە دوایین چوار یارییدا بەرامبەر یانەکانی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، لایپزیگ، کولن، ئینتراخت فرانکفۆرت یەکسانبوونی تۆمارکردووە، لە ڕیزبەندیی یانەکانی “بوندس لیگ” بە جیاوازی خاڵێک پلەی یەکەمیان گرتووە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری کۆتایی.. ڕیاڵ مەدرید دوو بۆند واژۆ دەکات

بابەتی دواتر

سودانی هۆكاری فشاری ئەمریكا لە عێراق لەبارەی دۆلارەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسکۆ لە ڕۆمای مۆرینیۆوە نزیکە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن لە یانەی ڕۆما. بەپێی زانیارییەکانی “مەدرید…
Total
0
Share