سەرچاوەیەکی باڵای یەكێتی ئاشكرایكرد، لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕێك دەستگیركراوە، كاری بۆ لاهور شێخ جەنگی كردووە و بۆ مەرامی تایبەت بەكارهێنراوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بە میدیای فەرمیی یەكێتی ڕاگەیاندووە، “لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە، دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە و بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی”.
سەرچاوە باڵاكەی یەكێتی وتیشی، “بەمزووانە لەبارەی ئەم کەیسەوە زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە”.