هاوڵاتییەکی کورد لەسەر ئەرکی خۆی تـ.ـەرمی گەشتیارە بە ڕەگەز عەرەبەکە دەگەیەنێتەوە بەغداد

ڕەزا عەلی، کە خەڵکی سەیدسادقە، ئامادەیە لەسەر ئەرک و تێچووی خۆی، تـ.ـەرمی گەشتیارە بە ڕەگەز عەرەبەکە بگەیەنێتەوە بەغداد.

پاش ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، عەلی هاشمی تەمەن 31 ساڵ کە بە ڕەگەز عەرەبە و بە مەبەستی گەشتکردن ڕووی لە ناوچەکە کردبوو، لە ڕووباری سیروان خـ.ـنکا و دوای چەند کاتژمێرێک تـ.ـەرمەکەی دۆزرایەوە، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەیدسادق بە ناوی ڕەزا عەلی، خۆبەخشانە تـ.ـەرمی ناوبراوی گەیاندەوە دەستی کەسوکارەکەی لە شاری بەغداد.

لای خۆیشیەوە ناوبراو ڕایگەیاند، لەپێناوی خودا ئەم کارەم کردووە و لە ساڵی 2020ەوە دەستم بەم کارە خۆبەخشییە کردووە، کەسوکاری تەرمەکان لە هەر شوێنێکی هەرێمی و کوردستان بن، بە بێ بەرامبەر دەیگەیەنمەوە دەستی کەسوکارەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share