دڕندەترە.. تەندروستیی جیهانی هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی “لامبدا”وە دەدات

لەکاتێکدا وڵاتان سەرقاڵی ڕوبەڕوبوونەوەی زنجیرەی دەلتا-ن، کە بەخێرایی بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی کۆرۆنا دەدات، کە دەکرێت بەروارد بە زنجیرەکانی پێشووتر “دڕندەتر” بێت، تەندروستیی جیهانی ئەو زنجیرە نوێیە بە “لامبدا” ناودەبات.

جۆرە نوێیەکە ڕێژەی 70%ی توشبووانی کۆرۆنای چەند هەفتەی ڕابردووی هەردوو وڵاتی چیلی و ئەرجەنتین لە ئەمریکای لاتین پێکدەهێنێت.

کاریسا ئیتیان بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمیی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، ئەم زنجیرە نوێیە بەراورد بە سەرجەم جۆرەکانی پێشووتر کە لە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، مەترسیدارترە، لەڕووی خێرایی بڵاوبوونەوە و توانای مانەوەی بەرامبەر ئەو بەرگرییە بنەڕەتییەی لەجەستەی مرۆڤدایە و ئەو بەرگریەشی کە بەهۆی ڤاکسینەکانەوە دروستدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەیتوانیوە داتاکانی بە وردی سەبارەت بە ئاستی مەترسی و سیفاتەکانی ئەم جۆرە نوێیە بەتەواوی بخاتەڕوو.

زنجیرەی لامبدا بۆ یەکەمجار لە پیرۆ دەرکەوت و لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ڕێژەی 80%ی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە لەم زنجیرەیە بوون، لە هەر 100 هەزار توشبوویەكی ئەم زنجیرەیە، 596 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماردەکات.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باس لە جۆرە نوێیەکە دەکات و دەڵێت، ڤایرۆسی لامبدا لە حەوت چینی پرۆتینی پێکهاتووە، کە یارمەتیدەدات بەئاسانی بە خانەكانی لەشی مرۆڤەوە بنوسێن و دەستیان بەسەردابگرێت، هەروەها ئەو سیفاتەی جۆرە نوێیەکە وادەکات بۆ بەرگریی جەستە سەختبێت بتوانێت زاڵبێت بەسەر ڤایرۆسەکەدا.

پێشتر ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە 16ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنای ئاشکراکرد و بە لامبدا (Lambda variant) ناویهێنا ڕایگەیاند، جۆرێکی مەترسیدارە و شایەنی بایەخپێدانی زۆرە، بەڵام ئێستا ئاستی هۆشدارییەكەی بەرزتر دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

حەوت ئەندامی خێزانێك لە سوتانی نەخۆشخانەكەی زیقار گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

بایدن كۆمارییەك دەكاتە باڵیۆزی وڵاتەكەی لە توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share