توێژینەوەیەكی نوێ پەتای كۆرۆنا بە زەهایمەرەوە دەبەستێتەوە

توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كە تووشبوون بە كۆرۆنای درێژخایەن لە ئاكامی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پەیوەندیدارە بە دۆخی لاوازبوونی یادگە، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە (زەهایمەر) زیاد دەكات.

ئامانجی ئەم توێژینەوە نوێیە كە لە بەریتانیا ئەنجامدرا هەوڵدان بۆ تێگەیشتنە لەوەی ئایا پەتای كۆرۆنا كاریگەریی لەسەر توانای یادگە دەبێت لای ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی تاجی بوون.

توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری (ئەی كلینیكاڵ میدیسن)ی پزیشكی بڵاوبووەوە دەڵێت، ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنای درێژمەودا بوون، ئەنجامی نەرێنییان تۆماركردووە لە تاقیكردنەوەكانی زانین بە درێژایی دوو ساڵی پاش تووشبوونەكە.

لاوازیی یادگە دەتوانرێت دوو ساڵ دوای تووشبوون بە كۆرۆنا دەستنیشان بکرێت، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە نیشانە بەردەوامەکانی کۆڤید-19ی درێژخایەنیان هەیە یان بە توندی تووشی پەتاكە بوون.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جۆرە لاوازییە لەو كەسانەدا تۆمارنەكراوە كە چاكبوونەوەی تەواوەتییان لە كۆرۆنا راگەیاندووە.

لە توێژینەوەكەدا توانای یادگە (بیرەوەری، سەرنج، بیرکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی جوڵە)ی زیاتر لە سێ هەزار بەشداربوو هەڵسەنگێندرا، کە لە ماوەی دوو ساڵدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا ئەوانەی نیشانە درێژخایەنەکانیان هەبووە.

لە کورتخایەندا لاوازییەكەی کاریگەری لەسەر توانای مرۆڤەکان دەبێت بۆ ئەنجامدانی کارە ئاساییەکانی رۆژانە وەک کاركردن، چاودێریی منداڵ و كەمبوونەوەی كوالێتیی ژیانكردن.

لە درێژخایەندا، تێکچوونی توانای یادگە دەشێت بەرەو حاڵەتە توندترەکان بڕوات، وەک نەخۆشی بیرچوونەوە و تا دەگاتە ئاستی تێكچوونی مێشك و دەروون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك: نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن

توێژینەوەیەكی زانستی دەریدەخات نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن. توێژەرانی توێژینەوەكە كە پێداچوونەوەیان بە 357…
Total
0
Share