بەرپرسێكی باڵا: هەر میدیایەك بە پارەی یەكێتی دروستكرابێت موڵكی یەكێتییە و دەگەڕێندرێتەوە

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی سەر بە سكرتاریەتی یەكێتی چوونە ناو كەناڵی ئای پڵەس، بەرپرسێكی حزبەكە ڕایدەگەیەنێت، هەر كەناڵ و میدیایەك بە پارەی یەكێتی دروستكرابێت دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ خودی یەكێتی.

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێك چوونە ناو كەناڵی (ئای پڵەس)، كە كەناڵێكی نوێیە و هێشتا دەستی بە پەخش نەكردووە و، داوایان لە كارمەندانی كرد جێیبهێڵن.

بەرپرسێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هێزەكە سەر بە سكرتاریەت بوون و بەو ئەركە ڕاسپێردراون و داوایان لە كارمەندەكان كردووە كەناڵەكە جێبهێڵن.

بەرپرسەكە ئەوەشی وت، “خاوەندارێتی كەناڵەكە یەكێتی-یە و دەگەڕێتەوە بۆ یەكێتی” دوپاتیشیكردەوە، “هەر كەناڵ و میدیایەك بە پارەی یەكێتی دروستكرابێت، موڵكی حزبە و دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ یەكێتی، ئەو هەنگاوەی هێزەكەی سكرتاریەتیش لەو چوارچێوەیەدا بووە”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی داروخانی بیرێكی ئاو كرێكارێكی گەنج لە ئاكرێ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

چۆمان.. لە شەڕی نێوان بنەماڵەیەكدا دوو برا برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

ئەمڕۆ نرخی بەنزین و گاز لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی…
Total
0
Share