10 باشترین فیلمی مێژووی سینەما

لەم ڕاپرسی و دەنگدانەدا، لەسەر باشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای جیهان، 847 ڕەخنەگری سینەمایی و ئەکادیمیی بواری فیلمسازی بەشدارییان کردووە و دەنگیان لەسەر فیلمەکان داوە و ڕیزبەندییەکە، هەتا ئەمساڵ 2019، بەم جۆرەیە:

1. سەرەگێژە – Vertigo (١٩١ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٥٨ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی ئەلفرێد هیچکۆکە، دەتوانین بڵێین شاکارەکەیەتی (چ وەک سینەما و چ وەک سیمبولێکی هونەری).

2. هاوشاریی کەین – Citizen Kane (١٥٧ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٤١ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی ئۆرسن وێڵسە، شاکارێکی گەورەی سینەمایییە و ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ باشترین فیلمی مێژووی سینەما بووە، تا ئەو کاتەی فیلمی “سەرەگێژە” شوێنی دەگرێتەوە.

3. چیرۆکی تۆکیۆ – Tokyo Story (١٠٧ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٥٣ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی ئۆزو یاسوجیرۆیە، ڕەخنەگران نەک تەنها بە باشترینی ئۆزوی دادەنێن بەڵکوو بە باشترینی سینەمای ژاپۆنیشی دادەنێن.

4. یاساکانی گەمە – La Règle du jeu (١٠٠ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٣٩ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی ژان ڕێنوایە، ئۆلیڤەر پێغێی ڕەخنەگری سینەمایی دەڵێت کە فیلمەکە فۆکەس خستنە سەر دڵڕەقی و تاریکیی جیهانە.

5. خۆرهەڵهاتن: گۆرانیی دوو مرۆڤ – Sunrise: A Song of Two Humans (٩٣ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٢٧ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی فریدریش ڤیلهێلم مورناوە، ئیزابێل ستیڤێنسی ڕەخنەگر دەڵێت ڕەنگە جارێکی تر فیلمێکی هاوشێوەی ئەم فیلمە نەبینینەوە.

6. ٢٠٠١: ئۆدیسەیەکی فەزایی – A Space Odyssey :2001 (٩٠ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٦٨ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی ستانلی کیوبریکە، ڕۆجەر ئیبێرتی گەورە ڕەخنەگری سینەمایی گوتویەتی ئەم فیلمە بازدانێک بوو لە سینەمادا و لە تێڕوانین بۆ پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و گەردوون لە وێنەی نییە.

7. پشکنەران – The Searchers (٧٨ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٥٦ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی جۆن فۆردە، ڕەخنەگران بە باشترین فیلمی وێستێرنی سینەمای دادەنێن.

8. پیاوێک بە کامێرای فیلمەوە – Man with a Movie Camera (٦٨ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٢٩ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی دزیگا ڤێرتۆڤە، ڕەخنەگران بە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ڕووسیای دادەنێن.

9. ئازاری ژان دارک – La Passion de Jeanne d’Arc (٦٥ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٢٧ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی کارڵ درایەرە، ڕەخنەگران بە ترۆپکی سینەمای بێدەنگی دادەنێن.

10. هەشت و نیو – ½8 (٦٤ دەنگ)
ئەم فیلمە، ساڵی ١٩٦٣ بەرهەم هێنراوە و لە دەرهێنانی فێدێریکۆ فێلینییە.

بابەتی پێشتر

ئیلیادەی هۆمەر چیمان پێ دەڵێت لەسەر پەرستن و جەنگ؟

بابەتی دواتر

یاداشتەکانی کیسنجەر؛ نھێنییەکانی مێژووی دەستبەرداربوونی ئەمریکا لە کورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share