دەستگیرکردنی دوو ژنی کورد بەهۆی دروستکردنی ڤیدیۆیەکی ڕیکلامییەوە

داواکاری گشتی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، دوو ژن و دوو وێنەگریان دەستگیرکردووە کە بۆ جل و بەرگ ڕیکلامیان کردووە و وێنەکان شیاو نەبوون بە کۆمەڵگە، وەک داواکاری گشتی دەڵێت.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕۆژی 5 ی کانونی یەکەم ڤیدیۆیەک لەلایەن فرۆشیارێکەوە بڵاوکراوەتەوە کە دوو ژنی کورد ڕیکلام بۆ جل و بەرگەکەی دەکەن و لە بەشێک لە ڤیدیۆکەدا وێنەی شوێنێکی ئاینی کۆنی تێدا دەردەکەوێت.

لەسەر دەرکەوتنی بینا ئاینیەکە، ئیدارەی فەرهەنگی پارێزگاکە ڕایگەیاندووە، “ئەگەرچی دانانی وێنەی مەزارگەی ئاینی ‘معاون مەلەک’ لە ڤییدۆکەدا دەرکەوتووە، بەڵام ڤیدیۆکە مۆنتاژکراوە و گروپی وێنەگرەکە نەچونەتە شوێنە ئاینییەکە”.

پۆلیسی کرماشان لەبارەی ئەم ڕوداوەوە ڕایگەیاندووە، “بە فەرمانی دادگا دەرگای ئەو دوکانەش داخراوە کە دوو ژنەکە ڕیکلامیان بۆ کردووە.

ئەگەرچی پاساوی دەستگیرکردنی دوو ژنە کوردەکە بۆئەوە گەڕێندراوەتەوە کە ڤییۆکە لەگەڵ کەلتوری کۆمەڵگە نایەتەوە، بەڵام وەک هەندیک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی دەڵێت “دەستگیرکردنی ئەو دوو ژنە پەیوەندی بە بوونی مەزارگە ئاینیەکەوە هەیە لە ڤیدیۆکەدا”.

ئەگەرچی بینای معاون مەلەک، لە ڕاستیدا لە سەردەمی قاجارییەکاندا دروستکراوە، بەڵام دواتر کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنەکەی گۆڕیووە بۆ سیمایەکی ئاینی.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

یەکێتی و گۆڕان: سورین لەسەر ئەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share