دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان دواخرا، پارێزەرەكەیان دەڵێت، هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە، نەك لەدژیان.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان بەرێوەبچێت، بەشێك لە تۆمەتەكانیان بریتییە لە پشتگیریكردن و كاركردن بۆ مستەفا كازمی و بەرهەم ساڵح، یان هەوڵی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێكخراوە مەدەنییەكانی عێراق، بەڵام دادگاییەكە دواخرا.

پێشتر و ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بەهەمانشێوە بڕیاربوو پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو پێنج چالاكوانە بەڕێوەبچێت، كە بریتین لە، (عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد)، بەڵام ئەوكاتیش دواخرا.

پارێزەرێكی دەستگیركراوانی بادینان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، جگە لە ڕاگەیاندنی دواخستنی دادگاییەكە، ڕایگەیاند، ئەو دەستگیركراوانە هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە، نەك لەدژیان.

دوێنێش سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان باسی لەو تۆمەتانەكرد، كە دراونەتە پاڵ ئەو پێنج چالاكوانەی بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگایی بكرێن، لەوانە، دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ چالاكوانانی بەغداد، پشتگیریكردنی مستەفا كازمی و هەروەها بوونی پەیوەندی لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام پارێزەرەكە ڕەتیكردەوە هیچكام لەو تۆمەتانە تاوان بن.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاساییكردنەوەی دەوام دەبەستێتەوە بە لێبڕینی موچەوە

بابەتی دواتر

چەکدارەکانی نزیک لە ئێران موشەکەکانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان هەڵدەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share