ئاگرەكەی زیقار وەزیری دارایی لە لێپرسینەوە ڕزگاركرد

بڕیار بوو ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بانگهێشتی وەزیری دارایی بكرێت، بەڵام بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەنەخۆشخانەكەی زیقار لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی لە كارنامەكە لابرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكە، دەبوایە لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بكات، كەماوەیەكی زۆرە كوتلە شیعەكان داوای بانگهێشتكردنی وەزیری داراییان كردبوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام بەهۆی ئاگرەكەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەكەی زیقار، بانگهێشتكردنی عەلاوی لەكارنامەكە لابرا.

پێشتر محەمەد حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تەرخان دەكات بۆ ڕووداوەكەی نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن” و گفتوگۆی بژاردەكان دەكات لەبارەی ڕووداوەكەوە.

حەلبوسی پێیوایە، “ئەو كارەساتەی لە نەخۆشخانەكە ڕوویداوە بەڵگەیەكی ئاشكرای شكستە لە پاراستنی گیانی عێراقییەكان”.

پێشتر بەپێی كارنامەكە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران 13 تەوەری لەخۆدەگرت، كە شەش تەوەریان دەنگدان و پێنج تەوەریشیان خوێندنەوەی یەكەم یان دووەمە بۆ پێنج پرۆژەیاس

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بڕیارە پێنج دەستگیركراوی بادینان دادگایی بكرێن

بابەتی دواتر

ئەو هاوڵاتییەی لە ڕووداوی ئاگری مزگەوتەکەی هەولێر سوتا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل كوژرا و سێ چەكداری دیكەش برینداربوون. دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share