دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی یاسای دروستکردنی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت بڕیاری دا

دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق، ئەمڕۆ دوو بڕگەی لە یاسای بڕیاری ژمارە 109 ی ساڵی 2020  و بڕیاری ژمارە 211ی ساڵی 2021 تایبەت بە ڕێککارەکانی دروستکردنی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت  ڕەتکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق، “بڕیاردراوە بە نادرووستی بڕگەی دوو و سێ لە بڕیاری ژمارە 109ی ساڵی 2020 و بڕیاری 211ی ساڵی  2021ی ئەنجومەنی وەزیران و ڕەتکردنەوەی دروستکردنی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت و ڕاسپاردنی ئیحسان عەبدولجەبار بۆ سەرۆکایەتیکردنی.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، “بڕیارەکە پێشێلکردنی حوکمەکانی ماددەی 27 بڕگەی یەکەمی دەستوورە و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی تێدا ناپارێزرێت و ئینتیمای نیشتیمانی تێدانییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو بدات. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share