دەرهێنەرێکی کورد سێ خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ فیلمەکەی دەباتەوە

ستار چەمەنی گوڵ، دەرهێنەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە وڵاتی کۆسۆڤۆ سێ خەڵاتی باشترین فیلم و دەرهێنەر و ئەکتەر دەباتەوە.

دەرهێنەرە کوردەکە بە فیلمی “گوڵ نیسا” بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردبوو و کە لە نوسینی سینەماکاری کورد ڤیدا ساڵحییە و ئەم ئەکتەرانە بەشداری سەرەکیان تێدا کردووە، سەعید داخ، عەلی محەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی.

فیلمی “گوڵ نیسا” تا ئێستا بەشداری 30 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلم کردووە و 18 خەڵاتی لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستهێناوە.

لە بەشەکەکانی باشترین بەڕێوبەریی وێنەگرتن، باشترین سیناریۆ، باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەر گوڵ نیسا کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو کە لە دەرئەنجامدا سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان بۆ “ستار چەمەنی گوڵ” و هەروەها باشترین ئەکتەریی بە شێوەی هاوبەش بە “یەگانە رەجەبی” و “عەلی محەمەد ڕادمەنێش” ئەکتەرانی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەخشرا.

فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی 2ی ئەم مانگە دەستیپێکرد و ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو. 

بابەتی پێشتر

ڕەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

بابەتی دواتر

دکتۆرێکی کورد دەڵێت نزیکەی سێ هەزار نەخۆشی کۆرۆنای چاککردوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share