دیبالا لە مۆندیال بێبەشدەبێت

پاولۆ دیبالا بە چاوی پڕ فرمێسکەوە یاریگاى جێهێشت پاش ئەوەى بەرامبەر لیچی توشی پێکان بوو.

تایمی دووەم یانەى ڕۆما لێدانێکی سزاى بۆ هەژمارکرا و دیبالا بە سەرکەوتووی گۆڵی پێ تۆمارکرد.

بەڵام ئاهەنگی گۆڵەکەى نەگێڕا چونکە بەهۆی لێدانە سزاکەوە توشی پێکان بوو.

دەستبەجێ لەلایەن مۆرینیۆی ڕاهێنەرەوە لە یاریگا برایە دەرەوە بۆ ئەوەى بچێتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.

پاش یارییەکە مۆرینیۆ ئاماژەى بەوەدا کە بە پێی بۆچونەکانی ئەو، جارێکی تر یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە ساڵی 2023 ناتوانێت یاریی بکاتەوە.

بەوەش لە مۆندیالی 2022 ناتوانێت بەشداری بکات.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی گشتیی کەلار 47 نەشتەرگەریی ئەنجامدا

بابەتی دواتر

چاڤی لە ئاستی بەرشلۆنە ڕازی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share