لە دهۆك ژمارەیەك بەنزینخانە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای كار بەنزینیان پێنادات بەنزینخانەكانیان داخستووە

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك بەنزینخانە لە دهۆك بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای کار سوتەمەنییان ناداتێ داخراون، خاوەنی بەنزینخانەیەكیش دەڵێت، ئەگەر حكومەت دەستوەردان لە دۆخەكە نەكات بەنزین زیاتر گران دەبێت.

تەنزیر محەمەد، خاوەنی یەكێك لە بەنزینخانەكانی دهۆك، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ماوەی چەند ڕۆژێكە دژی گرانبوونی بەنزین و پاڵپشتی بۆ خەڵك بەنزینخانەكەمان داخستووە”.

وتیشی، “چەندینجار داوامان لە كۆمپانیای كاركردووە، كە بەو نرخەی بەنزین دەداتە بەنزینخانەكانی دیكە كە 660 دینارە، بەهەمان شێوەش بۆ ئێمەشی دابینبكات، بەڵام ئەوان وتوویانە ئێمە چەندین بەنزینخانەی خۆمان هەیە ناتوانین بەو نرخە بەنزین بدەینە ئێوە”.

خاوەنی بەنزینخانەكە ئاشكراشیكرد، كۆمپانیای كار چەندین بەنزینخانەی دەستنیشانكردووە كە بە نرخی 660 دینار بۆ هەر لیترێك بەنزینیان پێدەدات، بۆیە لەنێوان پاڵاوگەکانی كارو بەنزینخانەكان نزیكەی 200 دینار جیاوازی هەیە لە یەك لیتری بەنزیندا”.

جەختی لەوەشكردەوە، سەردانی لایەنە حكومییەكانیان كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

پێشیوایە، “تاوەكو حكومەت دەستوەردان لەو دۆخەنەكات نرخی بەنزین زیاتر گران دەبێت، بەهۆی ئەوەی بەنزین لە هەرێمی كوردستان لە بازاڕی سەربەخۆدا مامەڵەی پێوەدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکەم

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه‌ و هه‌مووان…
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: یەکەمین دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت دەبێت بە مووچەی هەرێم

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەستپێدەکەنەوە…
Total
0
Share