توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم هەڵكشا

لەو ماوەیەدا 797 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی هەزار و 368 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 194 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە هەزار و 368 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین توشبوو لە پارێزگای دهۆك-ە بە 648 حاڵەت، دوای ئەو هەولێر دێت بە 365 و سلێمانی بە 331 حاڵەت.

هەر لەو ماوەیەدا 797 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە كۆی توشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە 196 هەزار و 73 كەس لەو ژمارەیە 181 هەزار و 472یان چاكبوونەتەوە و 10 هەزار و 57 توشبوو لەژێر چارەسەردان، هەروەها چوار هەزار و 544 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە پۆلیسی كەركوك 40 كەسی لە سێ ڕۆژدا دەستگیركردووە

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی كۆرۆناوە، پۆلیسی پارێزگاكە لەماوەی سێ ڕۆژدا 40 كەسی دەستگیركردووە.…
Total
0
Share