دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا.. دادگا فریای سەیركردنی دۆسیەكە نەكەوتووە

سەرۆك و دوو دادوەری دادگاكە گۆڕاون

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، سەرۆكی تیمی پارێزەران دەڵێت، بەهۆی زۆریی دۆسیەكانەوە دادگا نەیتوانیوە سەیری بكات، پەرلەمانتارێكیش ئاشكرایكرد، ئەو كەسانەی كراونەتە شایەتحاڵ بەسەریانەوە، ڕایانگەیاندووە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ئەنجامدانی تاوان لەلایەن دەستگیركراوانەوە نییە.

بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە دەستگیركراوانی بادینان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو چوار دەستگیركراوەی بادینان، كە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، دواخرا بۆ كاتێكی نادیار.

پارێزەرەكە وتی، هۆكاری دواخستنەكە بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، كە دادوەرەكان دۆسیەی دیكەی تایبەت بە ماددەی هۆشبەریان لابووە و فریای ئەم دۆسیەیە نەكەوتوون.

لای خۆیەوە عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو چوار چالاكوانە بە ئەنجامدانی تەقینەوە و هەوڵی تیرۆركردن، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نییە و دەبوو چەك و تەقەمەنییان پێ بگیرێت، بەڵام تەنها ناسنامە و مۆبایل و ئینتەرنێتیان پێگیراوە و هیچی تر.

وتیشی، “ئەو كەسانەی كرابوون بە شایەتحاڵ بەسەریانەوە، هیچ شایەتییەكیان نەدا و تەنانەت بەشێكیان دەیانگوت تۆمەتباران ناناسین، تەنها یەك شایەتحاڵی نهێنی نەبێت، بەناوی (ژمارە 33)، كە هەر نەمانزانی كێیە و كەس نەیبینی”، بۆیە پەرلەمانتارەكە گەشبین بوو بەوەی تۆمەتبارەكان ئەو تۆمەتانەیان بەسەردا نەسەپێنرێت.

ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بڕیاربوو پرۆسەی دادگاییكردنی پێنج چالاكوان بەڕێوەبچێت، كە بریتی بوون لە، (عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد)، بەڵام بەهۆی ئەوەی دادوەری سەرەكی ئامادەنەبوو، دادوەری جێگرەوە داوایكردبوو دادگاییەكە دوابخرێت، بڕیارە سبەینێ پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو پێنج دەستگیركراوەی دیكەش بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان باسی لەو تۆمەتانەشكرد، كە دراونەتە پاڵ ئەو پێنج چالاكوانە، لەوانە، دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ چالاكوانانی بەغداد، پشتگیریكردنی مستەفا كازمی و هەروەها بوونی پەیوەندی لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام پارێزەرەكە ڕەتیكردەوە هیچكام لەو تۆمەتان تاوان بن.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ حەیدەر عەبادی: دەمانەوێت ماڵی کورد ڕێکبخەینەوە و دیدی هاوبەشمان هەبێت

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو سلێمانی لەسەر پرسی ژینگە دروستبووە، هەستی شانازی و گەشبینی لە مندا ورووژاند

قوباد تاڵەبانی، جێگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو…
Total
0
Share