ئاگرەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كۆنتڕۆڵكرا

دیمەنێكی ساتی ڕووداوەكە

دوای ئەوەی ئاگر لە نهۆمی چوارەمی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كەوتەوە، كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە ڕاگەیەنرا و زیانەكانیش بە سنووردار ناودەبرێت.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ئاگرێكی سنووردرا لە چەند بەشێكی وەزارەتی تەندروستی كەوتووەتەوە و ڕاستەوخۆ بیناكە لە سەرجەم فەرمانبەران چۆڵكراوە.

وتیشی، تیمی بەرگریی شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ تیمی وەزارەتی تەندروستی توانیویانە كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.

بڕیارە لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە ئەنجامبدەن بەمەبەستی زانینی هۆكار و سەرچاوەی ئاگرەكە، وەك ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی پێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share