لە سلێمانی و دهۆك بەهۆی خۆڵبارینەوە 95 كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

تەنها لە دوو پارێزگای هەرێمدا بەهۆی خۆڵبارینەوە 95 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەكەیان و هەردوو فریاکەوتنی نەخۆشخانەی (شار و د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی فێرکاری منداڵان) لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی تۆز و خۆڵ تائێستا 80 کەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و چارەسەریان بۆكراوە.

لای خۆیەوە هەمزە رەزیکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە ئەمڕۆ 15 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

وتیشی، “ڕەوشی تەندروستیی هەموویان جێگیرە و دوای چارەسەری ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: بەشێک لەهۆکاری لافاوەکە بۆ ئەو کارە خراپانە دەگەڕێتەوە لەپرۆژەکاندا کراون

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی ئەمڕۆ هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەیان بۆ چارەسەری کێشەکە و خەمڵاندنی…
Total
0
Share