ڕاپەڕین.. لە دوو ڕووداوی شێلانی ئۆتۆمبیلدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبیلەوە دوو منداڵ گیانيان لە دەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، “ئەمڕۆ یەكشەممە کاتژمێر پێنجی سەرلە ئێوارە،  لە گەڕەکی ئازادی دوو لە ڕانیە لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری شێلان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تویتا هایلوکس منداڵێکی بەناوی (ژ، م، خ) تەمەن شەش ساڵی لە ڕەگەزی نێر لە بەردەم ماڵی خۆیان شێلا بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشكراوە، “دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە”.

باسلەوەشكراوە، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەناوی (هـ ، ا، ع) لە دایکبووی 1990 لە ڕەگەزی نێر بە پێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

لەلایەكی دیكەوە، هەر بەپێی ڕاگەیەندراویکی پۆلیسی ڕاپەڕین، “ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە جۆری شێلان منداڵێك بەناوی (ی، ع، م) تەمەن چوارساڵ لە ڕەگەزی نێر بەهۆی بەركەوتنی ئۆتۆمبیل لە جۆری “فۆرد ڕەنجەر پیكاب” گیانی لەدەستدا، دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمەكەی ڕادەستی کەس و کاری كرایەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش بەناوی (ب، م، م) لە دایكبووی 1992 لە ڕەگەزی نێر بە پێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك پەرلەمانتار: هیچ پاساوێك نەماوە بۆ مانەوەی لێبڕینی موچە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیکەی 20 جار بۆردومانی سنوری ئامێدییان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەرماوە سبەینێ کرایە پشوو

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بکرێتە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان  بڵاویانکردەوە، “بەهۆی…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی: ئەو پەرژینەی کۆمپانیای نالیا دروستیکردبوو، رێگری لە هاتوچۆی خاوەن زەوییەکان کردبوو

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای خاوەن زەوییەکانی ناو گوندی ئەڵمانی کە ژمارەیان نزیکەی 80 زەوییە، ئەمرۆ بەشی…
Total
0
Share