بیورن کیوپەرز.. ملیۆنێرێکی هۆڵەندی فاینەڵی یورۆ 2020 بەڕێوەدەبات

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ڕوبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە، لەو یارییەشدا بیورن کیوپەرزی هۆڵەندی ڕۆڵی داوەری سەرەکی دەگێڕێت.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بیورن کیوپەرز یەکێکە لە دەوڵەمەندترین داوەرانی بواری تۆپی پێ و سەروەتەکەی بە 11.5 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە.

داوەرە هۆڵەندییە ناودارەکە لەدایکبووی “ئۆڵدنزال”ی نزیک سنووری ئەڵمانیایە، بڕوانامەی بزنسی لە زانکۆیەکی ناوداری وڵاتەکەی بەدەستهێناوە و هاوبەشی کۆمپانیای “جامپۆ”یە، کە پێکهاتووە لە زنجیرەیەک کۆگای تایبەت بە خواردەمەنی و لە وڵاتەکانی هۆڵەندا و بەلجیکا بەهێزترینی بوارەکەیە، بەتایبەت لە ساڵی 2016 کۆگاکەی کیوپەرز وەک باشترینی کۆمپانیای جامپۆ لە ئەوروپا دیاریکراوە.

کیوپەرز لە خێزانێکی وەرزشییەوە هاتووە و باپیری بەناوی ئەندرێس ڤان لیوین لەسەردەمی خۆیدا باشترین داوەر بووە، یاری کۆتایی جامی جامەکانی ئەوروپای ساڵی 1963ی بەڕێوەبردووە، کە تیایدا تۆتنهام لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردووەتەوە.

لە تەمەنی وەرزشییدا، کیوپەرز چەندین یاری گەورە و یەکلاکەرەوەی سەرپەرشتیکردووە، لەنمونەی فاینەڵی خولی ئەوروپای 2013 و 2018، هەروەها یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2014 و چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2018ی نێوان ئینگلتەرا و سوید.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: داهات كەمیكردووە و ڕێكار دژی نەدانەوەی قەرز دەگرینەبەر

بابەتی دواتر

سێ ڕوبەڕوبوونەوەی تاکە کەسی فاینەڵی یورۆ 2020 یەکلاییدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی جیاوازییەکەی کردەوە بە (18)

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (26)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا تۆمارکرد.…
Total
0
Share