پێنج یاریزان بایرن میونشن بەجێدەهێڵن

لۆتەر ماتیۆس، ئەفسانەی ئەڵمانیا پێشبینی دەکات پێنج یاریزانی بایرن میونشن یانەکە بەجێبهێڵن.

ماتیۆس لە ستوونێکدا کە بۆ تۆڕی “سکای سپۆرتس”ی نووسیوە، دەڵێت، “ڕاستە بایرن پێکهاتەکەی بە یاریزانی نوێ و داواکراو لەلایەن تۆماس توخێل نوێ دەکاتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا پێنج بۆ شەش یاریزان لە پێکهاتەی وەرزی داهاتووی بایرندا بوونیان نابێت و دەڕۆن.”

بە بۆچوونی ئەفسانەکەی ئەڵمانیا، هەریەک لە یان سۆمێر و ئەلیکساندەر نۆبڵی گۆڵپارێزان، ڕیان گراڤنبێرخ، مارسێل ساپیتزەر و سادیۆ مانێ پەیوەندی بە یانەی دیکەوە دەکەن.

ماتیۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سادیۆ مانێ گرێبەستێکی گەورەی بایرن بووە، بەڵام بەهۆی نەگونجانی لە ئەڵمانیا زیانی بە خۆی و یانە باڤارییەکە گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر کەسێک ئاگر لە سەرتاشخانەیەک بەردەدات و هەڵدێت

بابەتی دواتر

وێستهام (80+10)ی مان سیتی ڕەتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر…
Total
0
Share