دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ساڵی 2025 دەخاتەڕوو.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ساڵی 2025، کۆی گشتیی راگیراوانی ماددە هۆشبەرەکان بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2020 ماددەی 30، بریتیبووە لە 475 راگیراو، بەپێی ماددەی 26، بریتیبووە لە 314 راگیراو، بەپێی ماددەی 25، بریتیبووە لە 176 راگیراو و بەپێی ماددەکانی دیکە، 40 کەس راگیراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی ژمارەی راگیراوان لەمساڵدا بریتیبووە لە 752 کەس (726 نێر و 26 مێ)، کە رێژەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 57 ساڵ بووە.
دەشڵێت، لەمساڵدا یەک تۆن و 206 کیلۆ و 262 گرام ماددەی هۆشبەر، سێ تۆن و 668 کیلۆگرام ماددەی ئەسین، 107 ئۆتۆمبێل، 59 دەمانچە و چوار چەکی جۆراوجۆر، دەستیان بەسەردا گیراوە.
دەزگای ئاسایش باس لەوەشدەکات، 432 دۆسیە حەواڵەی دادگا کراون و 238 دۆسیەی سزادراویش هەن.
بەراوردکارییەک لەنێوان سێ ساڵی رابردوودا بەپێی ئامارەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
– ساڵی 2023، ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانەی ماددەی هۆشبەر کە دەستگیرکراون، بریتیبووە لە 653 کەس.
– ساڵی 2024، ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانەی ماددەی هۆشبەر کە دەستگیرکراون، بریتیبووە لە 651 کەس.
– ساڵی 2025، ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانەی ماددەی هۆشبەر کە دەستگیرکراون، بریتیبووە لە 475 کەس.
دەزگای ئاسایش دەڵێت، بەپێی ئەم ژمارانە بێت، ئەمساڵ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە.