کارەبای سلێمانی: بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ دوکانەکانی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجەمین رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر رووداوی سووتانی دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە و لە ساتی رووداوەکەوە، بەردەوام کارمەندانی هۆبەی کارەبای ناوەندی شار، لە هەوڵی دابینكردن و گێڕانەوەی کارەبان بۆ دووکانەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی کارەبا بۆ هه‌موو دووكانه‌كانی داره‌سووتاوه‌كه‌ گەڕێندرایەوە .

ئەوەشیخستەڕوو، هەر ئەمڕۆ کاری داگرتن و گواستنەوەی محاویلەی ژمارە (8) لە سه‌ربانی گوزەری پۆشاکی سەربازی له‌ داره‌سووتاوه‌كه‌ له‌سه‌ر فیده‌ری 303 مساعد، بۆ وه‌رشه‌ محەولات ئەنجامدرا بەمه‌به‌ستی چاككردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێنماییەكانی بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، رێنماییە نوێیەكان بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share