دهۆک.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە ژنێک گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی رەزا-ی شاری دهۆک کەوتەوە.

رائید بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە لێدوانێکدا رایگەیاند، رووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژنێک لەناو شوقەکەدا کە بەشێکی زۆری جەستەی سوتاوە.

دەشڵێت، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و لێکۆڵینەوەکان بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی تاقیكردنه‌وەی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرانەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی، پیشه‌یی، خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها…
Total
0
Share