مەزڵوم عەبدی: تورکیا توانای ئەوەی نییە زیاتر لە ڕۆژئاوای کوردستان بمێنێتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رٍایدەگەیەنێت، تورکیا ئەو توانایەی نییە بۆ ئەوەی زیاتر لەو ناوچانە بمێنێتەوە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیری کردووە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هیچ پێکهاتەیەک ئامادەنیە یارمەتی داگیرکارییەكانی تورکیا بدات بۆ ئەوەی زیاتر لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێزەکانی تورکیا ئەو توانایەیان نیە بۆ ئەوەی زیاتر لەو ناوچانە بمێننەوە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیریان کردووە”.

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشكردووە، “مانەوەی هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانیان بەستراوەتەوە بەتوانای سەربازی هێزەکانی هەسەدە بۆ دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە و پشتیوانیی دانیشتوان.”

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لیوای هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستدەكەین

بابەتی دواتر

كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share