هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لیوای هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستدەكەین

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا ئاشکرایدەكات، پلانیان هەیە چەند لیوایەکی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و  پێشمەرگە دروستبکەن، بەمەبەستی پاراستنی ناوچە کێشەلەسەرەکان.

دەیڤ ولیامز، فەرماندەی ناوەندی هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش ڕایگەیاندووە،”هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کار دەکات بۆ دروستکردنی چەند لیوایەکی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانیی پێشمەرگە بۆ بڵاويپێکردنیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دروستكردنی ئەو هێزانە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەیە، کە لە ئێستادا لەو ناوچانەدا دروستبوون و چەکدارانی داعش قۆستویانەتەوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی”.

دەیڤ ولیامز باسی لەوەشكردووە، “لیوا هاوبەشەکان دوای دروستکردنیان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو ناوچانە و ئەرکی لە ناوبردنی چەكدارانی داعشیان پێ دەسپێردرێت”.

فەرماندەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە، “لە دیالە و بەشێك لە ناوچە سونییەكان داعش گەڕاوەتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “گروپە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران هێزەكانی هاوپەیمانی دەكەنە ئامانج”.

بابەتی پێشتر

سیستانی ڕۆژێكی دیكه‌ی بۆ جه‌ژنی قوربان دیاریكرد

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: تورکیا توانای ئەوەی نییە زیاتر لە ڕۆژئاوای کوردستان بمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share