وەزارەتی بازرگانی گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییاندا دەكات

وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانكاری لە پێدانی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كرد و بڕیاریدا بۆ هەر كەسێك کیلۆیەك شەكر لەناو بەشەخۆراكی مانگانەیدا كەمبكاتەوە و لەجێگای چەند ماددەیەكی دیكە دابەشبكات.

محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، “بڕیاردراوە کیلۆیەک شەکری بەشەخۆراکی مانگانە كەمبكەینەوە و چەند ماددەیەكی تر وەکو شوێنگرەوەی دابەشبكەین”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەبری شەکرەکە، نیو کیلۆ نیسك و نیو کیلۆ نۆك دابەشدەکرێت.

حەنون، باسی لەوەشكردووە، “ئارد و برنج و زەیت وەکو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو ئێستا بەشێك لە هاوڵاتییان بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرناگرن و ئەمەش گرفتیان بۆ دروستدەکات، بۆیە چەندین بریکار مانگانە خۆراکی زۆریان لادەمێنێتەوە و جارێکیتردەیگەڕێننەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دادگاییكردنی بەرواری و بەرۆشكی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share