عه‌لی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعه‌كان له عێراق، ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگەی وەك یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان دیاریكرد.
نوسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی 20ی مانگ عەرەفەیە و 21ی مانگ دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
پێشتریش دادگای باڵای سعودییه بڵاویكرده‌وه، 19ی ئەم مانگە ڕۆژی وه‌ستانە له كێوی عه‌ره‌فه به‌وه‌ش، جه‌ژنی قوربان ده‌كه‌وێته ڕۆژی 20ی مانگه‌وه.