ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوایەك ئاراستەی ئەوانە دەكات كە دەیانەوێت لە كۆمسیۆن دابمەزرێن

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، داوا لەو كەسانە دەكات كە مامەڵەیان پێشكەشكردووە بۆ كاركردن لە ناوەندەكانی دەنگداندا، سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن.

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاب بڵاویكردووەتەوە و وێنەیەكی دەست “تۆڕی میدیایی ئێستا” كەوتووە، داوای لە گشت وەزارەتەكان و ئەو دامەزراوانەی پەیوەستی وەزارەتەكان نین كردووە، هەموو ئەو كەسانە ئاگاداربكەنەوە كە مامەڵەیان پێشكەشكردووە بۆ كاركردن لە ناوەندەكانی دەنگداندا، سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن لە شار و ناوچەكانیان.

ڕوونیكردووەتەوە، مەبەست لە سەردانەكە بۆ ئەوەیە فۆرمی مامەڵەكانیان وەربگرن. داواشیكردووە وەزارەتەكان گرنگییەكی زۆر بەو پرسە بدەن بۆ ئەوەی كۆمسیۆن وردبینی بۆ ناوەكان بكات و لە ماوەی حەوت ڕۆژدا پەسەندیان بكات.

دوێنێ نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوبووەوە كە ڕۆژی 17ی ئاب دەرچووە و بڕیاردراوە گرێبەستی ئەو کارمەندانەی کۆمسیۆن، کە ماوەی پێنج ساڵە لە کۆمسیۆنەکەدا خزمەتدەکەن، بكرێت بە هەمیشەیی.

بابەتی پێشتر

لە دوو تەقینەوەدا چوار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران

بابەتی دواتر

پەیەدە لەبارەی تورکیاوە نامەیەک بۆ ناتۆ دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share