100 ملیۆن و دوو یاریزان سەرۆکی تۆتنهام تێردەکات؟

داهاتووی هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام نادیارە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتنهام بە پێشکەشکردنی 100 ملیۆن پاوەند و دوو یاریزان دەستبەرداربوون بە هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا بدات.

ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژی بەوە کردووە، لە ڕابردوودا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد خواستیان لەسەر کڕینی هاری کەین بووە، بەڵام دانیێل لیڤی سەرۆکی یانە لەندەنییەکە بەهەموو شێوەیەک گواستنەوەکەی ڕەتکردووەتەوە، لە کۆتاییشدا ڕەزامەندی دەربڕیوە تەنها لە حاڵەتی بەدەستگەیشتنی بۆندێک بە بڕی 150 ملیۆن پاوەند ڕەزامەندی لەسەر دەستپێکی دانوستاندنەکان نیشانبدات.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، سیتی و یونایتد بێهیوابوون، بەڵام سەرچاوە نزیکەکانی سپێرز زانیویانە، دانیێل لیڤی لە هەڵوێستەکانی پێشووی پەشیمانە و ئەگەر هەیە بە پێشکەشکردنی بڕی 100 ملیۆن پاوەند و دوو یاریزان ڕەزامەندی بەرامبەر گواستنەوەی هاری کەین نیشانبدات.

لە یونایتد هەردوو یاریزان ئانتۆنی مارتیال و جیسی لینگارد لە ئاڵوگۆڕە مێژووییەکەدا ناویان هاتووە، لە ڕیزەکانی مانچستەر سیتی ناوی گابریێل جیسوزی بەرازیلی دیاریکراوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دۆخی كارەباوە كازمی پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزی خەیاڵپڵاو" ڕادەكێشێت

بابەتی دواتر

تیتی دەزانێت چۆن مێسی ڕابگرێت و سیلڤا دەڵێت: ڕاناگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share