پزیشکانی بارسا لەبارەی پێکانی مێسی-یەوە ڕەشبینن

ستافی پزیشکی بارسا دووبارە پشکنین بۆ لیۆ مێسی دەکەنەوە و گومانیان لە پێکانەکەی هەیە

ستافی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە گومانیان لە جۆری پێکانی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەکەیان هەیە و دووبارە پشکنینی بۆ دەکەنەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرەتا پشکنینەکان دەریانخستووە مێسی پێکانێکی ئاسایی لە ماسولکەی جوت سەری پشتەوەی ڕانی چەپیدا هەیە، بەو هۆیەوە ڕیسکیان پێوە نەکردووە و بڕیاریانداوە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد بەشداری پێنەکەن.

یاریزانەکە لەم ڕوبەڕوبوونەوە گرنگەدا ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا نەبوو، بەو هیوایەی لە یاری کۆتایی بەرانبەر براوەی ڕیاڵ و بلباو بگەڕێتەوە، بەڵام بەردەوامبوونی ئازار و پێکانەکەی گومانی دروستکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ستافی پزیشکی ئازولگرانا بڕیاریانداوە دووبارە پشکنین بۆ یاریزانەکە بکەنەوە، ڕەشبینن و پێیان وایە جۆری پێکانەکە قورسترە و ماوەیەکی زیاتری پێویستە بۆ چارەسەر پاشان گەڕانەوە.

بڕیارە ڕێکەوتی 17ی کانونی دووەمی 2021 (یەکشەممە) فاینەڵی سوپەری ئیسپانیا لەنێوان یانەی بەرشلۆنە و جەمسەرێکی دیکە ئەنجامبدرێت (ڕیاڵ مەدرید یان بلباو)، هەوڵەکانی ستافی پزیشکی بارسا بۆ ئەوەیە 21 کاتژمێر بەر لەو وادەیە لیۆ مێسی بەشداری یەکەی مەشقوڕاهێنانەکان بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ستافی پزیشکی نەیانتوانیوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن.

بابەتی پێشتر

13 پێكهاتەی خۆراكی كە هۆكاری پیربوونن

بابەتی دواتر

پاتۆ: دەکرێت لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ ببینە دووانەیەکی ئاگرین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌ و…
Total
0
Share