جەمالی ئەڵمانی مەترسییە بۆ داهاتووی سانێ

جەمال موسیالا، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن مەترسی لەسەر پێگەی لیرۆی سانێ دروست کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، جەمال موسیالا لە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا باشترین ئاستی پێشکەش کردووە، حەسەن ساڵحەمیدزیچ و بەڕێوەبەرانی بایرن لە بەردەم جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەردا جەختیان لە بەشداریکردنی کردووەتەوە.

موسیالا هێرشبەرێکی کارایە و لە دوایین یاریی بایرن دوو گۆڵی بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمار کرد، ئەوەش کێشەی بۆ لیرۆی سانێ دروست کردووە کە لە هەمان پێگەی هێرشبەری باڵی چەپ یاری دەکات.

بێلد نووسیویەتی، ڕەنگە لە داهاتوودا ناگیلسمان پێگەی جەمال وەک سەرەکی دەستنیشان بکات و سانێ ناچار بە کورسی یەدەگ بکرێت، یاخود یاریزانە لاوەکە بخاتە پێگەی سەرەڕمەوە و دەرفەت بە سانێ بدات تواناکانی بسەلمێنێت، لە هەردوو بارەکەشدا جەمالی ئەڵمانی پێگەیەکی سەرەکی مسۆگەر دەکات.

بابەتی پێشتر

چێڵسی بۆ بەرشلۆنە: 70 ملیۆن و ئەلۆنسۆ بۆ ئێوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە یەکسانبوون وەرزی 2022/2023ی دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share