بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە ئەندۆنیسیای هەژاند

زۆر جار لە ئەندۆنیسیا بومەلەرزە و چالاكیی گركان ڕوودەدات بەهۆی شوێنەكەی لەسەر “پشتێنی ئاگر”

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی دورگەی سولاویسی ئەندۆنیسای هەژاند.

بەڵام هیچ هۆشدارییەك لەبارەی ڕوودانی تسۆنامی، یان بوونی زیانی بومەلەرزەكە بڵاونەكرایەوە.

بومەلەرزەكە بە دووری 258 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری مانادۆ بووە كە دەكەوێتە باكووری دورگەكە و، لە قوڵایی 68 كیلۆمەتردا بووە.

زۆر جار لە ئەندۆنیسیا بومەلەرزە و چالاكیی گركان ڕوودەدات بەهۆی شوێنەكەی لەسەر “پشتێنی ئاگر” لە زەریای هێمن كە شوێنی بەریەككەوتنی چینە تەكتۆنییەكانە.

لە 26ی كانونی یەكەمی 2004 بومەلەرزەیەك بە گوڕی 9.1 پلە نزیك كەناراوەكانی سۆمەترەی گرتەوە و بووە هۆی ڕوودانی تسۆنامی و گیانلەدەستدانی 220 هەزار كەس لە ناوچەكەدا.

ئەو بومەلەرزەیە بە دژوارترین كارەساتی سروشتی لە مێژووی نوێدا دانرا.

س: فڕانس پرێس

بابەتی پێشتر

کرملن: بایدن و پۆتن جەختیان لە هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی

بابەتی دواتر

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز خەڵکی تارانی لە خەو کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share