دادگای دەستووریی تورکیا دۆسیەی داخستنی هەدەپەی وەرگرت

ئەمڕۆ 21ی حوزەیران، دادگای دەستووریی تورکیا دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان-ی وەرگرت و دەرگایەکی دیکەی لەسەر داخستنی پارتەکە کردەوە.

تۆمەتی داخستن و قەدەغەکردنی هەدەپە پەیوەندیی پارتەكەیە بە پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکەوە، بەڵام ئەو تۆمەتە بەردەوام لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی هەدەپەوە ڕەتکراوەتەوە.

هەوڵدان بۆ داخستنی هەدەپە، پرسێكی نوێ نییە و پێشتریش لە مانگی ئازار دادگای دەستووریی تورکیا دۆسییەی داخستنی هەدەپەی ڕەتکردەوە، بەپێی دەستووری وڵات ئەمجارە دادگا ناتوانێت داواکە ڕەتبکاتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا سەدان ئەندامی پارتەكە زیندانیکراون، ئەمە سەرەڕای دامەزرێنەر و هاوسەرۆکانی پێشووتری پارتەكە، کە تا ئێستاش لە زینداندان.

پێدەچێت لەئەگەری بڕیاری داخستنی سێهەمین گەورە پارتی پەرلەمانی تورکیا، كاردانەوەی گەورەی لێبكەوێتەوە، بەتایبەت لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و یەکێتیی ئەوروپاوە، كە پێشتر هۆشدارییان لە هەنگاوێکی لەوشێوەیە داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات کەی گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؟

دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ دروستبوونی ناوەندەکە هەوڵێک هەبوو بۆ دانیشتن و…
Total
0
Share