ئەنجامەکانی بارسا بەبێ پێدری کارەساتە

هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکانی “پێدری”یەوە، دووچاری دڵەڕاوکێ و ترس بوون لە کەوتنی یانەکەیان.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، لەم وەرزەدا و دوای پێکانی پێدری، یانەی بەرشلۆنە تەنها یارییەکی بەرامبەر قادیش لە یاریگای خۆیدا بردووەتەوە، بەڵام ئەم بردنەوەیە واتای بەردەوامبوون نییە لەسەر سەرکەوتنەکان.

https://twitter.com/neyymarjrx/status/1627348249257336832

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە وەرزی ڕابردوو بە ئامادەبوونی پێدری لە کۆی (36) خاڵ (32) خاڵی بەدەستهێناوە، بەڵام لە غیابی بەهرەدارەکەدا لەکۆی (78) خاڵ تەنها (41) خاڵی کۆکردووەتەوە، واتا بارسا بەبێ پێدری (37) خاڵی بەفیڕۆداوە.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، یاریی ئەمشەوی بارسا بەرامبەر ئەلمیریا لە یاریگای “مونیسیپاڵ” تاقیکردنەوەیەکی بەهێزە، دەردەکەوێت بەبێ لاوە ئیسپانییەکە توانای سەرکەوتنیان هەیە یان نا.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا بۆ ئیدارەی سیتی: پاڵەوانی مۆندیالم دەوێت

بابەتی دواتر

ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز کێیە؟ گۆڵکارێک لەسەر شێوازی باوکی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share