بارسا بۆندێکی بایرنی ڕەتکردووەتەوە

یاریزانی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە، پێدری گۆنزالێس لۆپێز سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە و سەرچاوەیەک ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی گواستنەوەی دەکات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا و ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی کە وەک سەرچاویەەکی باوەڕپێکراو لەلایەن میدیاکانەوە لێی دەڕوانرێت، ئاشکرایکردووە، لە ساڵی 2020 و دوای شکستی یانەی بەرشلۆنە (8-2) بەرامبەر بایرن میونشن، بەڕێوەبەرانی باڤاری بۆیان دەرکەوتووە پێدری چ یاریزانێکە و لە داهاتوودا دەبێتە یەکێک لە ئەستێرە جیهانییەکان.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆمانۆ، نرخی پێدری لەو کاتەدا تەنها 15 ملیۆن یورۆ بووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانە باڤارییەکە تاوەکو 45 ملیۆنیان بەرامبەر گواستنەوەی پیشکەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی بەرشلۆنە لە قەیرانێکی دارایی قورسدا بووە، بەڵام سەرۆکایەتی یانە بەسەرپەرشتی جوسێپ ماریا بارتۆمیو سەرجەم ئۆفەرەکانی بایرنیان ڕەتکردووەتەوە.

لە ئێستادا نرخی گەوهەرەکەی کاناریا گەیشتووەتە 70 ملیۆن یورۆ، لەبەرئەوەیە ئەو بڕیارەی ستافی بارتۆمیو بە دروست لەقەڵەمدەدرێت، لە کاتێکدا یانەی بایرن میونشن هێشتا لە خواستەکانی بۆ گواستنەوەی نەکشاوەتەوە و یاریزانەکەش تاوەکو 2022 بۆندی لەگەڵ بەرشلۆنەدا واژووکردووە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی بۆندێکی خەیاڵی پێشکەشی دۆرتمۆند کردووە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی دادوەری دەركردنی یاداشتی دەستگیركردنی بكوژی هاشمی و خۆپیشاندەرانی دیكە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share