فەرمی.. ئاسیای 27 لە سعوودیە سازدەکرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە فەرمی بڕیاریدا مافەکانی ڕێکخستنی جامی ئاسیای 2027 بە سعوودیە ببەخشێت.

دوای کشانەوەی سەرجەم ئەو وڵاتانەی داوای بەدەستهێنانی مافی ڕێکخستنی جامی ئاسیای 2027یان کردبوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیشوەرەکە لە دوایین کۆبوونەوەی ساڵانەیدا بڕیاریدا ئەو مافە بە سعوودیە ببەخشێت، کە وەک تاکە داواکار لەنێو دۆسیەکەدا ماوەتەوە.

حکومەتی شانشینی سعوودیە هەمان هەنگاوەکانی وڵاتی قەتەر دەنێت، سەرەتا بە سازکردنی جامی ئاسیای 27 دەست بە هەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی سێکتەری وەرزشیی جیهانیی دەدات.

زۆرینەی سەرچاوەکان پێیانوایە، وڵاتە عەرەبییەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا داوای مافەکانی سازکردنی مۆندیالی 2030 دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ وڵاتانی کیشوەری ئەوروپاوە دەکەوێتە کێبڕکێیەکی بەهێزەوە.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد بەدواداچوون بۆ مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

کۆنتی نەشتەرگەری خێرای بۆ کرا و دوو مانگ دووردەکەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share