مەسرور بارزانی: حكومەت ڕۆژانە یەك ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرج دەكات

كارمەندێكی كارەبا لەكاتی پشكنینی بۆردێكی كارەبادا
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، خواست لەسەر كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە، حكومەت ڕۆژانە یەك ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرج دەكات.

لە تویتێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵیت، “خواست لەسەر كارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان زیادی كردووە، ئەوەش لە حسابی دارایی حكومەت دابین دەكرێت”.

سەرۆكی حكومەت ئەوەشی وت، “هەڵدەستین بە نوێكردنەوەی ژێرخانی كارەبا و باشتركردنی ڕێگاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە كەمكردنەوەی تێچووەكەی، بۆ ئەوەی لە خەرجییەكانی پرۆژەكانی دیكەدا لە بەرژەوەندیی كوردستانیان بەكاربهێندرێت”.

لەگەڵ نوسینەكەیدا، وێنەیەكی پۆست كردووە لەسەر وینەكە نوسراوە، “تێچوی یەك ڕۆژی كارەبا لە هەرێم یەك ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە”.

 


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەنجومەنێكی تایبەت لە هەموو بوارە هونەرییەكاندا دروستدەكەین و پێكەوە هەنگاوی گەورە لەو بارەیەوە دەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ، شێوەكاری، فیلمسازی و مۆسیقا…
Total
0
Share