دهۆک.. ئاگرەکەی چیای زاوا کۆنترۆڵکرا، بەڵام 500 دۆنم زەوی سوتا

دوای 18 کاتژمێر بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاگرەکەی چیای زاوای كۆنترۆڵكرد.

لە دوێنێوە ئاگرێك لە چیای زاوای دهۆك كەوتبووەوە، بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، ئاگرەكە كەوتەوە، بە بەشداری پێنج تیمی ئاگركوژێنەوەی دهۆک، کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە كۆنترۆڵكرا.

ئاشگكراشیكرد، لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتەوە، بەڵام زیاتر لە 500 دۆنم زەویی چیاکە سوتاوە.

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک وتی، “تائێستا دیارنییە”، لیژنەیەكیان پێکهێناوە بۆ زانینی هوکاری ڕاست و دروستی ئاگرەكە.

بابەتی پێشتر

هانا جاف: كوردبوونم هۆكاری جیابوونەوەم بوو لە شازادە بەریتانییەكە

بابەتی دواتر

پەرلەمان بەدواداچوون بۆ بڕیارێكی وەزیری دارایی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێم ئەگەری تاوەباران هەیە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و…
Total
0
Share