مەزڵوم عەبدی: سوتاندنی ئاڵای کوردستان هەڵسوکەوتێکی ناشارستانییە

مەزڵوم عەبدی فۆتۆ: Google

فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لەبارەی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغداد ڕایگەیاند، سوتاندنی ئاڵا و سیمبولەکانی کورد هەڵسوکەوتێکی شارستانی نییە بۆ دەربڕینی جیاوازییە سیاسییەكان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەم لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە نوسیویەتی، “ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان، سەدان هەزار شەهیدییان داوە لەپێناو سەربەرزی و ڕزگارکردنی خاکەکەیان لەدەست دیکتاتۆری و تیرۆر و بەدیهێنانی ئاشتی”.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەشڵێت، “سوتاندنی ئاڵا و سیمبول و بارەگا، هەڵسوکەوتێکی شارستانی نییە بۆ دەربڕینی جیاوازییە سیاسییەکان و پێویستە پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی گەلان و سیمبولەکانیان بکرێت، هەروەها سەرپێچیکارانی پێکەوەژیان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.

دوێنێ شەممە 17ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەك هاوڵاتی كە وەك “ئەندام و لایەنگری حەشدی شەعبی” خۆیان ناساندبوو، چوونە ناو باڵەخانەی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاگریان لە باڵەخانەکە و ئاڵای کوردستان بەردا، لەکاتێکدا كە هێزی ئەمنیی عێراقی، لە نزیک لقی پارتی بوون.

 

بابەتی پێشتر

داوا دەكرێت گروپە چەكدارییەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین دەربكرێن

بابەتی دواتر

قایمقامییەتی سلێمانی خانمان لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share