گەورەیەکی ئینگلتەرا بۆندی پێشکەشی عەوار کردووە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە ناو هاوکێشەی حوسام عەواری فەرەنسی و بۆندێکی نوێیان پیشکەشکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “لی 10 سپۆرت”ی فەرەنسی، یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن بۆندێکی نوێی تایبەت بە گواستنەوەی حوسام عەوار پیشکەشی یانەی ئۆڵیمپیک لیۆن کردووە.

لە ئێستادا دانوستاندن لەنێوان دوو یانەکەدا دەستیپێکردووە و بەردەوامە، فەرەنسییەکان لە لیۆن پێیانوایە نرخی یاریزانەکە زیاترە لە 20 ملیۆن، لە بەرامبەردا ئارسیناڵ کەمتر لە 20 ملیۆنی پێشکەشکردووە.

لی 10 نوسیویەتی، عەوار لە بارودۆخی خۆی لە یانەی لیۆن قایلنییە و دەیەوێت درێسی ئارسیناڵ بپۆشێت، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یاخیبوون ڕادەگەیەنێت و بەشداری ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزی لیۆن ناکات.

عەواری تەمەن 23 ساڵ یەکێکە لە باشترین ناوەندکارەکانی خولی فەرەنسا و چەندین یانەی گەورە داوای گواستنەوەیان کردووە، بەڵام بەوپێیەی لە 2023 بۆندەکەی کۆتاییدێت، ئیدارەی یانەی لیۆن بەردەوامن لە داواکارییە قورسەکانیان.

عەوار بەدرێسی لیۆنەوە تاوەکو ئێستا 170 یاری ئەنجامداوە و 32 گۆڵ و 31 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

پاداشتی (یوێفا) بۆ ئیریکسن و تیمی پزیشکیی دانیمارک

بابەتی دواتر

کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بەهۆی گۆڵپارێزی سویسراوە ملیۆنان یورۆی بەدەستهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share