بەبڕیاری دادوەری ڤێرسای دادگاییکردنی بنزیمە دەستپێدەکاتەوە

دادگای ڤێرسای جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە بنزیمە دەکات

دادگایەکی فەرەنسی ناودار دووبارە داوای ئامادەبوونی کەریم بنزیمەی فەرەنسی کردووە، بانگهێشتکردنەکەشی پەیوەندیدارە بە کەیسی ڤالبوێنا کە لە ساڵی 2015 ڕوویدا.

لە ساڵی 2015 کەسانێکی نەناسراو، هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی داتا لەسەر ماتیۆ ڤاڵبوێنای یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئابڕوبەری یاریزانەکەیان لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستدەکەوێت.

پاشان تاوانبارەکان کە ژمارەیان چوار کەسە هەڵدەستن بە هەڕەشەکردن لە ڤالبوێنا و ترساندنی بە بڵاوکردنەوەی گرتەکان ئەگەر بێتو پارەیەکی خەیاڵییان پێنەدات، بەڵام یاریزانەکە داواکەیان ڕەتدەکاتەوە.

کەریم بنزیمە و ڤالبوێنا لە هەلبژاردەی فەرەنسا

لەم نێوەندەدا دەرکەوت تاوانبارەکان کە چوار کەسن بەنسبەت کەریم بنزیمەوە ناسراون و لەسەر داوای ئەوان یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید بەبێ ئاگادارکردنەوەی پۆلیس یان دادگا ڕۆڵی نێوەندگیری بینیوە تاوەکو کێشەکە چارەسەربکات، هەندێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە بنزیمە یەکێکبووە لەو کەسانە و ڤالبوێنای هاوڕێی خەڵەتاندووە، بەڵام دواتر دادگای پاریس دەریخست کە هێرشبەرەکەی ڕیاڵ لەناو هاوکێشەکەدا نییە و کەیسەکە بە سزادانی چوار کەسەکەی دیکە داخرا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێساتا دادوەری دادگای ڤێرسای دووبارە کەریم بنزیمەی بۆ هەمان مەبەست بانگهێشتی بەردەم دادگا کردووەتەوە، ڕەنگە جارێکی دیکە بخرێتەوە بەر لێکۆڵینەوە و سزادان.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. دەستڕێژی گولـە لە پیاوێک کرا و کوژرا

بابەتی دواتر

شوێنگرەوەی سوارێز و کۆپی ئینێستا دڵتەنگی مێسی گۆڕیوە بۆ ئارامی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share