سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

سەرۆكی هەرێم

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د له‌ پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی”.

سەرۆكی هەرێم دەشڵێت، “هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین، داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گروپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕوبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نن”.

لە بەشكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە ڕێچکەی ڕیاڵ مەدریدی گرت و بە خیتافێ دۆڕا

بابەتی دواتر

ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهان 40 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share